ئینگلتەراگرنگترین

پێش یاریی لیڤه‌رپوول ئارتێتا پەیامێک بۆ یاریزانه‌كانی دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسناڵ داوای لە ياريزانانى تیپه‌كه‌ی کرد،له‌ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ئارەزووی سەرکەوتن نیشان بدەن.

گەنەرز بۆ ئه‌م یارییه‌ له‌ توانای چه‌ند یاریزانێكی بێ به‌ش ده‌بێت مارتن ئۆدیگارد و ویلیام سالیبای بەرگریکار بەهۆی پێکانە و سڕکردنەوە لە یارییەکەدا ئامادە نابن، هاوکات گومان لە بەشداریکردنی بوکایۆ ساکا و یۆرن تێمپێر و ریکاردۆ کالافۆری ده‌كرێت.

له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ ئارتێتا گوتی، كۆمه‌لێك یاریزنانمان له‌ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ نابن به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وامبین له‌ كاركردن و هێزی خۆمان نیشان بده‌ین و ده‌بێت توانا و حه‌زی سه‌ركه‌وتنی خۆمان ده‌ربخه‌ین، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ یاریزانه‌كانی دیكه‌، هەروەها دەرفەتێکە بۆ ئێمە وەک تیمێک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو ركابه‌رییه‌كه‌.


له‌باره‌ی پێكانی یاریزانه‌كانی راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ گوتی، کاتێک سەرکردەیەکی تیپێکه‌ لەدەست دەدەیت، ئەمە شتێکی گەورەیە کاتێک بەرگریکارێکی ناوەڕاست و بەرگریکاری راست و چەپ و هێرشبەرێک و یاریزانێکی باڵ لەدەست دەدەیت، كاریگه‌ری ده‌بێت، گرنگترین شت ئەوەیە کە لە رووی دەروونییەوە خۆمان لەگەڵ ئه‌و دۆخه‌ بگونجێنین، ده‌بێت ئه‌و باوه‌ره‌مان هه‌بێت، لەگەڵ ئامادەنەبوونی ئه‌وانیش، هێشتا تیپێکی گەورەین و ده‌توانین بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین.


له‌ كۆتاییدا گوتی، لیڤه‌رپوول له‌گه‌ڵ ئارنێ سڵۆت زۆر باش ده‌ستی پێكردووه‌، بۆ ئێمه‌ یارییه‌كه‌ قورسه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین و داواش له‌ یاریزانه‌كان ده‌كه‌م، به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ بكه‌ن و هه‌موو هه‌ولێكیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌كه‌ براوه‌بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button