ئینگلتەراگرنگترین

زینچێنکۆ بەسەرهاتێکی سەرنجڕاکێشی خۆی لەگەڵ گواردیۆلا باس دەکات

پەرتووکێکی بەناوی 'بڕواکردن - Believe' بڵاوکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئۆلێکساندر زینچێنکۆ، بەرگریکاری ئۆکراینی و ئارسیناڵ، لە پەرتووکە نوێیەکەدا باسی رووداوێکی سەرنجڕاکێشی خۆی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی دەکات.

زینچێنکۆ لە دەستپێکی کاروانەکەیدا لە مان سیتی، رۆڵێکی باڵای گێڕا و یەکێکبوو لە بژاردە سەرەکییەکانی گواردیۆلا لە باڵی چەپی هێڵی بەرگری.

یاریزانە ئوکراینییەکە، لە ساڵی 2016 لە یانەی ئووفای رووسییەوە پەیوەندی بە مان سیتی کرد، لەگەڵ گواردیۆلا ئاستی زۆر بەرەوپێشچوو.

زینچێنکۆ، پەرتووکێکی بە ناونیشانی ‘بڕواکردن – Believe’ بڵاویکردووەتەوە و تیایدا باسی چەندین رووداو و بەسەرهاتی خۆی دەکات. لە بەشێکی قسەکانیدا باسی رووداوێکی خۆی لەگەڵ گواردیۆلا لە یەکەیەکی مەشقیدا دەکات، کاتێک هەڵەیەک دەکات و دەبێتە دەمەقاڵی لەگەڵ راهێنەرە ئیسپانییەکە

بە دەنگێکی بەرز گوتم، میستەر! تەنیا یەک پاسی هەڵەم داوە، ئەم شتە روونە؟ کاردانەوەی پێپ زۆر سەیر بوو. گواردیۆلا هاتە لام و پێی گوتم ‘ئۆکەی، ببوورە، ببورە مستەر زینچێنکۆ، سوپاس هاوڕێیان، زۆر سوپاستان دەکەم، دەی با بچینە ژوورەوە’.

گواردیۆلا چووە ژووری جلگۆڕین و کۆتایی بە مەشقەکان هێنا، ئەمە تەنیا لەبەر ئەوەی قسەم کرد، زانیم من هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی مەشقەکان بووم. من زوو رێگەیشتم کە هۆکارەکە منم، بەڵام بەلامەوە خۆش نەبوو بچمە ئۆفیسەکەی و داوای لێبووردن بکەم. لە دوای یارییەکەمان لەو هەفتەیە، چوومە لای و داوای لێبووردنم لێیکرد.

زینچێنکۆ لە پەرتووکەکەیدا جەختیکردووەتەوە، پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا هەیە و جار جار پەیوەندییان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button