ئیسپانیاگرنگترین

🎥 | لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هوتافی رەگەزپەرستی دژی یامال گووتراوە

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بەڵگەکان بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، قسەی رەگەزپەرستی ئاڕاستەی لامین یامال کراوە.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە یاریی کلاسیکۆی شەوی رابردوودا، هاندەرانی ریال مەدرید لە خوولەکی 77دا، وشەی رەگەزپەرستی تووندیان ئاڕاستەی یامال کردووە.

هاندەرانی ریال مەدرید لە ساتی ئاهەنگگێڕانی یامال بە گۆڵی سێیەم، بە تووندی هێرشیانکردووەتە سەر و پێیان گووتوە

رەشی بوودەڵە (گەوج)، بڕۆ ترافیک ڵایتەکان دەستەسڕ بفرۆشە.

لە چەند ساڵی رابردوودا، رەگەزپەرشتی لە یاریگاکانی ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و ڤینیسیۆس جونیۆر، قوربانی گەورەی رەگەزپەرستییە و چەندین هاندەریش لەسەر ئاڕاستەکردنی وشەی رەگەزپەرستی دەستگیرکراون.

تاوەکو ئێستا بارسێلۆنا هیچ سکاڵایەکی تۆمارنەکردووە، بەڵام رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ریال مەدرید، ناسنامەی هاندەرەکان دەستنیشان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button