ئیسپانیاگرنگترین

به‌هۆی دیارنه‌مانیان له‌ دوای یاریی كلاسیكۆ یاریزانانی ریال مه‌درید شه‌رمه‌زار ده‌كرێن

Yariga App

یاریگا –

دوای دۆڕاندنە قورسەکەیان به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌ گه‌ری 11ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا سەرجەم ئەستێرەکانی ریال مەدرید دیارنەمان و یاریگان جێهێشت.

دوای یارییەکە تەنها کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری تیپەکە لە کۆنگرە رۆژنامەوانی دوای یارییه‌كه‌ دەرکەوت، لە کاتێکدا هەموو ئەستێرەکانی یانەی شاهانە دیارنەمابوون.

رۆژنامەی رێلیڤۆ نووسیویه‌تی، جێگای شەرمەزارییە دوای ئه‌نجامه‌ کارەستباره‌كه‌، تەنها ئانچیلۆتی دێتە دەرەوە بۆ ئەوەی ڕووخساری خۆی لە یانەی ڕیال مەدرید نیشان بدات، یەک یاریزانیش نەبینرا بەو  ناوچه‌یه‌ تێپه‌رێت كه‌ دیاریكراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی لێدوان له‌ یاریزانه‌كان، ئه‌مه‌ش شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ یاریزانانی ریال مه‌درید.


ئیدۆ ئەگویرێ، شرۆڤەکاری بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆ، لە لێدوانێکدا دەڵێت، هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك لە ریاڵ مەدرید لەناو یاریگا یان لە دەرەوەی یاریگا نیه‌، هیچ یاریزانێک نەهات بۆ ئەوەی قسە بۆ میدیاکان بکات.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ یاریزانانی ریال مه‌درید خۆیان له‌ به‌رپرسیاره‌تی ده‌دزنه‌وه‌، ناتوانن دوای یارییه‌كه‌ هۆكاری شكسته‌كه‌یان باس بكه‌ن، ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ سه‌ركرده‌یان نیه‌.

 

دوای بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ بارسیڵۆنا پێشەنگی خۆی لە ڕیزبەنده‌كه‌ بەهێزتر کرد، بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ دەیەمین سەرکەوتنی لە خولی ئیسپانیا بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button