ئیسپانیاگرنگترین

نهێنی دەرکەوتنی لامین یاماڵ لە کەناڵی ریال مەدرید دوای كلاسیكۆ چی بوو؟

Yariga App

یاریگا –

دەرکەوتنی مایكی کەناڵی ریال مەدرید لەبەردەم لامین یاماڵ، ئەستێرەی بارسیڵۆنا، دوای یاری کلاسیکۆی مشتومڕێکی گەورەی لای هاندەرانی ئەو دوو یانەیە دروستکرد.

ئێوارەی دوێنی شەممە لە گەڕی 11ی خولی ئیسپانیا، بارسێلۆنا به‌ (4-0) لە یانەی ریال مەدریدی میوانداری بردەوە و گۆڵه‌كانیش له‌ خوله‌كه‌كانی54 و 56 و 77 و 84 له‌لایه‌ن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و لامین یامال و ڕافینیا تۆماركران.

لامینی یاماڵ لە تەمەنی 17 ساڵ و 105 رۆژدا بووە بچووکترین یاریزان کە لە یاری کلاسیکۆدا گۆڵ بكات.


دوای یارییه‌كه‌ لامین یاماڵ بۆ كه‌ناڵی ریال مه‌درید لێدوانیدا ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام هه‌رزوو بابه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی یانه‌كه‌ یه‌كلایی كرایه‌وه‌، ئاماژه‌به‌وه‌كرا كه‌ دەرکەوتنی مایکی ریال مەدرید لەبەردەم ئەستێرەكه‌ی بارسێڵۆنا به‌هۆی ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌یاریزانه‌كه‌ بەردەوام لەو ناوچەیە ئامادەیە کە بۆ چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی دیاریکراوە ، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک بە مەبەست نەبووە.

یاماڵ دوای یارییەکە گوتی، ئێمە خۆمان بە باشترین تیپ دەده‌نێین سەبارەت بەو گۆڵەی کە تۆماری کرد، رایگه‌یاند، یاریزانانی ریال مەدرید ئاگاداری ئەوە نەبوون کە پێی  راستم لە کاتی پێویستدا ده‌توانم بەکاری بهێنم.

بابەتی زیاتر

Back to top button