ئیسپانیاگرنگترین

كیلیان ئێمباپێ لەگەڵ ریال مەدرید ژمارەیەكی خراپی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا –

كیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر بارسێلۆنا ژمارەیەكی خراپی بۆ خۆی نووسیەوە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەی لالیگای ئیسپانیا.


لەو یارییەدا كیلیان ئێمباپێ بەشێوەی سەرەكی بەشداریكرد و نەیتوانی هیچ گۆڵێك بۆ یانەكەی بكات.

كیلیان ئێمباپێ یەكەم یاریزانی ریال مەدریدە كە لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا لە یارییەكی خولی ئیسپانیدا 8 جار ئۆفسایدی لەسەر بگیرێت.

هەروەها لەوەتەی یەكەم یاری خۆی لە كاروانی وەرزشیدا كردووە، ئەمە یەكەم جارە كیلیان لە یەك یاریدا هەشت جار لە ئۆفسایددا بێت.

كیلیان یەكەم یاریزانە لەم وەرزەی لالیگادا بە 17 جار زۆرترین ئۆفسایدی لەسەر بگیرێت.

لەم وەرزەدا كیلیان ئێمباپێ بەشداری 14 یاری كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button