ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی داوای لێبوردن لە هاندەرانی ریال مەدرید دەكات

' یاریدەدەرەكەی فلیک بێ رێزە '....

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات، لە میانی یارییەكانی گەڕی یازدەی لالیگای ئیسپانیا.


لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

ئەنجامەكە نادادپەروارەنە بوو، پێچەوانەی ئەوە بوو كە لە ناو یاریگادا روویدا، چونكە پێموایە ئێمە شایستەی بردنەوە بووین.

تاوەكو گۆڵی یەكەم ئێمە باشتر بووین، دواتر بارسێلۆنا لەرووی توانای جەستەییەوە باشتر بوون و سوودیان لە بۆشایی بەرگریكارەكانمان وەرگرت.

داوای لێبوردن لە هاندەران دەكەم و سوپاسیان دەكەم بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان، 30 خولەكی كۆتایی بەرامبەر بارسێلۆنا شكستمان هێنا لە كاتێكدا كە لە 60 خولەكی سەرەتادا ئیمە باشتر بووین.

ئێمباپێ؟

لە بەردەم بەرگرییە پێشكەوتووەكانیان داماننا، بەڵام نەیتوانی ئەو هەلانە بقۆزێتەوە، لە كاتێكدا كە سێ بۆ چوار هەلی گۆڵكردنی هەبوو نەیتوانی سوودی لێ وەربگرێت.

دەربارەی ئەو گرژیەی لەگەڵ یەدەكەكانی بارسێلۆنا ئانچێلۆتی گوتی:

كێشەكە لەگەڵ یاریدەدەری فلیک بوو، كە لە كاتی ئاهەنگگێڕاندا بێڕێزی دەكرد و فلیک لەسەر ئەوە لەگەڵمدا هاوڕا بوو.

بەردەوام بوو گوتی:

دەبێت هەوڵبدەین جیاوازییەكە لەگەڵ بارسێلۆنا كەم بكەینەوە، وەرزەكە هێشتا درێژە و زۆری ماوە، دەزانم ئێستا شتەكان باش نین، بەڵام هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی باشتر بین.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە دوای بارسێلۆنای پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button