ئه‌ڵمانیاگرنگترین

چارەنووسی نوری شاهین لەگەڵ دۆرتمۆند راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

شکستی چاوەڕواننەکراوی یاریی رابردوویان بەرامبەر ئۆگسبێرگ لە خولی ئەڵمانیا، کە دوای دۆڕاندنەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید هات لە چامپیۆنزلیگ، دەنگۆی دروستکرد لەسەر مانەوەی نوری شاهین لە پۆستی راهێنەرایەتی بروسیا دۆرتمۆند.

راهێنەرە تورکیەکە ئەم هاوینە لەدوای رۆشتنی ئێدیک تێرزیچ، ئەرکەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە گرتە دەست کە خۆشی وەک یاریزانە لە دوو ماوەی جیاوزدا 11 ساڵ یاری بۆکردن.

زەردەواڵە زەردەکان لەم وەرزەی بۆندسلیگا لەژێر سەرپەرشتی شاهیندا لە 8 یاریدا خاوەنی 13 خاڵن و لە پلەی حەوتەم دەبینرێن. بەڵام هاوشێوەی وەرزی رابردوو، توانیویانە وەک رکابەرێکی سەخت لە سێ یاری چامپیۆنزلیگدا خۆیان پیشان بدەن. بەجۆرێک تا پێش یارییەکەی ریاڵ توانیبوویان هەردوو یاریی پێشوویان لە یانەکانی کڵەب بروج و سێڵتیک ببەنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووس لە سکای ئەڵمانیا، شاهین وەک راهێنەری دۆرتمۆند دەمێنێتەوە و لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەک لە ئارادا نییە بۆ گۆڕینی راهێنەر.

فلۆریان ئەوەشی زانیوە کە هەریەکە لە لارس ریکن و سباستاین کێڵی بەڕێوبەری وەرزشی دۆرتمۆند پاڵپشتی نوری دەکەن سەرەرای دۆڕانەکەیان بەرامبەر ئۆگسبێرگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button