ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام رێگرە لە چوونی ئەستێرەکەی بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لە نیازی رکابەرەکانی تێگەشتووە کە هەوڵەکانیان بۆ رفاندنی پێدرۆ پێرۆ خستووەتەگەڕ. بەڵام سپێرس رێگرە لە پەیوەندیکردنی بە رکابەرە ئینگلیزیەکەی.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە ئەم وەرزە یاریزانێکی سەرەکی پلانەکانی ئەینج پۆستیکۆگلۆیە و خاوەنی خێرایییەکی زۆر و تایبەتمەندیەکی هێرشبەری نایابی هەیە، بەوەش چاوی یانە گەورەکانی کەوتووەتەسەر؛ لەوانە ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆبنسنی گۆڵپارێزی تۆتنهام کە تا ئێستاش پەیوەندیەکی توندوتۆڵی لەگەڵ یانەکەی پێشووی هەیە، سپێرس هەموو هەوڵێکی خۆیان بەگەڕخستووە بۆ رێگریکردن لە پێدرۆ پەیوەندی بە سیتیەوە نەکات کە دەیانەوێ بۆ شوێنی کایل واڵکەر بیگوزازنەوە.

رۆبنسن  کە لێدوانەکەی بۆ Football Insiderی ئینگلیزی داوە، جەختی کردەوە کە پۆرۆ بەتەواوەتی کەوتووەتەژێر رادارەکانی مان سیتیەوە. ئەو گۆڵپارێزە وتیشی کە ئەگەر تۆتنهام دەیەوێ لەنێو رکابەری ناوچەکانی چامپیۆنزلیگ بجەنگێت، پێویستی بە یاریزانی وەک پێدرۆیە بۆیە نابێت هەروا دەستبەرداری بێت و بیفرۆشێت بە رکابەرێکی خۆیان.

ئەم لێدوانەی رۆبنسن لەکاتێکدایە چەند رۆژی رابردوو سەرچاوەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە تۆتنهام بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، داوای بڕی 80 ملیۆن پاوەند دەکات.

یاریزانە ئیسپانیەکە زستانی 2023 لە سپۆرتینی پۆرتوگالیەوە گواسترایەوە ریزەکانی سپێرز. لە 63 یاریی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە بەشداریی 18 گۆڵی کردووە (8 گۆڵ و 10 ئەسیست).

بابەتی زیاتر

Back to top button