ئیسپانیائینگلتەرا

یانەیەکی پرێمەرلیگ چاڤی هێرناندێز وەکوو شوێنگرەوەی راهێنەرەکەی دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

چوار کەس لە ئەندامانی مانچێستەر یونایتد 10 رۆژ لەمەوبەر لە بارسێلۆنا لەگەڵ چاڤی کۆبوونەوە و دەیانەوێت وەکوو راهێنەری نوێی یانەکەیان گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەمڕۆ نووسی، عومەر برادا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مانچێستەر یونایتد و سێ بەڕێوەبەری دیکەی یانەکە لەگەڵ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی وەکوو شوێنگرەوەی ئێریک تێن هاخ سەرکردایەتی یانەکەیان بکات.

دەستپێکی خراپی مانچێستەر یونایتد بۆ ئەم وەرزە جارێکی دیکە ئاگری بۆ ئەگەری دوورخستنەوەی تێن هاخ خۆش کرد، لە ئینگلتەراش باس لەوە دەکرێت کە عومەر برادا و سێ ئەندامی دیکەی پێکهاتەی ئۆڵدترافۆرد گەشتیان بۆ بارسێلۆنا کردووە بۆ ئەوەی چاویان بە چاڤی هێرناندێز بکەوێت.

دەیلی مەیڵ وردەکارییەکانی دیکەی بڵاوکردەوە. ئەم دیدارەی نوێنەرانی شەیانە سوورەکان و چاڤی نزیکەی دە رۆژ لەمەوبەر کراوە. هەروەها ئەو دەزگایە ئاماژە بەوە دەکات کە چاڤی هیچ ئارەزووی راهێنەرایەتیکردنی تیپەکانی تری ئیسپانیای نییە، بۆیە رەنگە بژاردەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ پلانەکانی داهاتوویدا بگونجێت.

جگە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ چاڤی، دەیلی مەیلی بەریتانی باسی لە روبێن ئەمۆریم (سپۆرتینگ لیشبۆن) و تۆماس فرانک (برێنتفۆرد) و ئیدین تێرزیچوەک بژاردەی دیکەی ئەگەری بۆ جێگرتنەوەی تێن هاخ لە ئۆڵدترافۆرد دەستنیشان کراون. ئەنجامی یارییەکەی سبەی بەرامبەر وێستهام دەتوانێت داهاتووی تێن هاخ لە مانچێستەر دیاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button