ئه‌وروپا

یوێفا بەهۆی ‘هەڵەیەکەوە’ دوو ناوبژیوانی پۆڵەندی سزا دەدات

Yariga App

یاریگا –

بارتۆس فرانکۆڤسکی و تۆماس موزیال لە لایەن یوێفاوە رووبەڕووی سزایەکی قورس و درێژخایەن بونەوە.

چەند کاتژمێرێک پێش یارییە چارەنووسسازەکەی نێوان رێنجەرز و داینامۆ کیڤ لە پاڵاوتنەکانی چامپیۆنزلیگ، رووداوێکی سەیر روویدا و ئەو دوو ناوبژیوانە کە بڕیار بوو یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤار بن لەم یارییەدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

بەهۆی ئەوەی پۆلیسی ناوچەکە ئەم دوو کەسەی دەستگیرکردبوو، یوێفا ناچاربوو زۆر بەخێرایی کاردانەوەی هەبێت و ئەم دوو ناوبژیوانە بگۆڕێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​تۆماس کویاتکۆڤسکی و پاوێل مالێس لە ژووری یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤاردا بانگهێشت کران.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە:

“کاتژمێر 01:40 سەرلەبەیانی هەواڵمان پێگەیشت کە سێ کەس هێرش دەکەنە سەر هێمایەکی هاتوچۆ”. دەستبەجێ ئەفسەرانی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و هەر سێ کەسەکە بەهۆی ئەو بارودۆخە نائاساییەی کە تێیدا بوون دەستگیرکران.

پێش ئەمەش فرانکۆڤسکی ئەزموونی ناوبژیوانی لە یارییە ئەوروپیەکانی وەک پاڵەوانێتیەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2020 و 2024ی هەبووە، بەڵام ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند کە مافی ناوبژیوانی هیچ یارییەکیان نییە تا 30ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو، ئەمەش سزایەکی درێژخایەن و کاردانەوەیەکی جددی لە یوێفاوەیە بۆ ئەوەی رووداوێکی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button