بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی تازەدامەزراو گفتوگۆی لەگەڵ دی بروین دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

کێڤن دی برۆین کۆتا وەرزی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەڕێدەکات و هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس بەسەردەچێت، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنیش نابینرێ بۆ نوێکردنەوەی.

ئەستێرە بەلجیکیەکە کە ساڵی 2015 لە ساڵی وۆڵفسبێرگی ئەڵمانیەوە گواسترایەوە بۆ مان سیتی، یەکێکە لە دیارترین سیمبوڵی نەوەیەکی زێڕینی یانە ئینگلیزیەکە کە توانیان سەرجەم نازناوە ناوخۆیی، کیشوەریی و جیهانیەکان بچننەوە. بەڵام هاوینی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 34 ساڵ و هەروەها دابەزینی ئاستی جەستەیی بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانی، پێگەی سەرەکیبوونی لە تیمەکەی گواردیۆلا لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی GiveMeSportی ئینبگلیزی، یانەی سان دیێگۆی ئەمریکی هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکە دەدات و دەیەوێ بیکات بە دیارییەک بۆ هاندەرانیان کە تازە دەچنە کێبڕکێکانی خولی ئەمریکیەوە.

ئەو سەرچاوە زانیوشیەتی کە یانە ئەمریکیەکە بۆ زانینی بۆچوونی کێڤن، قسەیان لەگەڵ خودی یاریزانەکەدا کردووە.

سان دیێگۆ یانەیەکی تازەدامەزراوی ئەمریکیە و وەرزی داهاتوو دەرفەتی بەشداریکردنی لە خولی ئەو وڵاتە پێدەدرێت لە چوارچێوەی فراوانترکردنی ژمارەی یانەکانی خولەکە. یانەکە لەلایەن ملیاردێری میسڕی موحەمەد مەنسوڕ و گروپێکی هیندیەوە خاوەندارێتی دەکرێت و بەهای کڕینەکەی نیو ملیۆن دۆلار بووە. هاوینی رابردووش توانیان وەک یەکەمین گرێبەست لە مێژووی خۆیاندا هیرڤین لۆزانۆی مەکسیکی بگوازنەوە بۆ ریزەکانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button