یاریگا –
سیاسەتی سکهەڵکوشین لە مانچێستەر یونایتد بەردەوامە، تەنانەت یانەکە بلیتی فڕۆکە بۆ رێوڕەسمی باڵۆن دۆر دابین ناکات.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، مانچێستەر یونایتد بەهۆی سیاسەتی سکهەڵکوشین داوای لە مانچێستەر سیتی کردووە ئالیخاندرۆ گارناچۆ و کۆبی ماینۆ لەگەڵ خۆیان بە فڕۆکە بۆ رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر ببەن کە رۆژی دووشەممە لە پاریس دەکرێت، بەڵام بەرپرسانی مان سیتی رەتیانکردووەتەوە و گوتویانە شوێنی بەتاڵمان نییە.
رۆژنامە بەریتانییەکە راشیگەیاندووە، بەهۆی بڕیارەکانی جیم راکلیف مانچێستەر یونایتد نایەوێت بلیتی فڕۆکە بۆ گەشتی دوو یاریزانەکەی دابین بکات، کە رۆژی دووشەممە بۆ رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر بانگهێشتکراون.