عێراقکوردستان

دهۆک بە ئامانجی هەشتەم سەرکەوتن لە مێژووی رووبەروو بوونەوەی نێوانیاندا میوانداری کارەبا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری کارەبا دەکات و دەیەوێت هەشتەم سەرکەوتن بەرامبەر ئەو یانەیە تۆمار بکات.

لە دوایین رۆژی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاتژمێر 5:15ـی ئێوارە دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەرووی کارەبا دەبێتەوە، دهۆک بە تەواوی یاریزانەکانی بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ ئامادەیە و تیپەکەی وەلی کەریمی راهێنەری کارەباش تا ئێستا هیچ شکستێکی نیە لە خولەکە.

دهۆک و کارەبا لە مێژووی خۆیاندا 17 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، دهۆک حەفت یاریی بردۆتەوە و کارەباش لە چوار یارییدا براوە بووە و لە شەش یارییشدا یەکسان بوونە، دهۆک 26 گۆڵی تۆمار کردووە و کارەباش 19 گۆڵی لە دهۆک کردووە، لە یەک یاریی جامی عێراقیش بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە و دهۆک 3 _ 0 سەرکەوتنی بە دەستهێناوە.

ئەنجامەکانی دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق هاندەرانی نیگەران کردووە بە جۆرێک دهۆک لە سێ یاریی رابردوودا دوو شکست و سەرکەوتنێکی هەیە و لە ریزبەندی 15ـەم دێت و سێ خاڵی هەیە، کارەباش دوو یەکسان بوون سەرکەوتنێکی هەیە بە 5 خاڵ لەریزبەندی 10ـەمی خولەکە دێت.

پرسیار عەبدولڕەزاق لە ریزی دەستەی راهێنەرانی کارەبایە، پرسیار یاریدەدەری وەلی کەریمی راهێنەره کە سێ وەرزی رابردوو لە نەورۆز بە یەکەوە کاریان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button