ئیسپانیایاریگا

خاڤیێر تێباس: بارسێلۆنا چانسی بردنەوەی زیاترە

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر تێباس سەرۆکی لالیگا پێی وایە بارسێلۆنا ئەگەری بردنەوەی بەرامبەر ریال مەدرید زیاترە.

ئەمشەو هەردوو یانە زلهێزەکانی لالیگا، بارسێلۆنا و ریال مەدرید یەکێک لە هەستیارترین و سەرنجڕاکێشترین یارییەکانی ئەم هەفتەیەی ئەوروپا ئەنجام دەدەن و لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی یازدەیەمی لالیگا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، و هەردوو یانە هەوڵی بەدەستهێنانی سێ خاڵەکە دەدەن.

تێباس سەبارەت بەم یارییە هەستیارە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:

ئاواتەخوازین کە ئەم یارییە بەبێ هیچ رووداوێکی نەخوازراو کۆتایی پێبێت. هەمیشە هەوڵ دەدەین هەموو ئەو یارییانەی لە لالیگا بەڕێوە دەچن بەبێ هیچ کێشە و رووداوێک و بەبێ هیچ سووکایەتی و توندوتیژییەک کۆتایی پێبێت. بۆ ئەم یارییەش هەمان هیوامان هەیە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێشبینی بۆ براوەی ئەم یارییە، گوتی:

پێموایە بارسێلۆنا ئێستا لە دۆخێکی زۆر باشدایە، بەڵام نابێت دی ئێن ئەی ریال مەدرید لەبیر بکەین. توانای ئەنجامدانی هەر ئەگەرێکیان هەیە. بەڵام لەڕووی وەرزشیەوە بارسا چانسی بردنەوەی زیاتری هەیە و بە رکابەری سەرەکی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا دادەنرێت.

لە درێژەی قسەکانی گوتی:

بەڵام چەند رۆژێک لەمەوبەر بینیمان ریال مەدرید توانای چی هەیە و چۆن لە گێمی دووەمی یارییەکەی بەرامبەر دۆرتمۆند یاریی کرد. ریال بەم دۆخە چانسی سەرکەوتنی هەیە و هیوادارین یارییەکی زۆر باش ببینین.

بابەتی زیاتر

Back to top button