ئیسپانیا

نرخی یەک بلیتی یاریی کلاسیکۆ چەندە؟

850 یۆرۆ ...

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە وێبسایتی فەرمی یانەکەیان نرخی بلیتی یارییە گرنگەکەی بەرامبەر بارسێلۆنای راگەیاند و نرخەکان هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد.

ئەمشەو یەکەمین کلاسیکۆی فەرمی ئەم وەرزە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچێت. ئەم یاریگایە کە نزیکەی 80 هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت، دەبێتە گۆڕەپانی سەرەکی ریال بۆ یەکسانکردنی خاڵیکانی لەگەڵ بارسێلۆنای رکابەری.

ریال مەدرید کە لە 10 رۆژ پێشترەوە فرۆشتنی بلیتەکانی دەست پێکردبوو داشکاندنی 20% بۆ ماوەیەکی کاتی راگەیاندبوو و ئێستا هیچ بلیتێک بۆ یارییەکە بەردەست نەماوە.

نرخی بلیتەکان بەم شێوەیە بوو:

نرخی هەرزانترین بلیت لە 130 یۆرۆوە دەستپێکرد تا 455 یۆرۆ لە باشترین کورسییەکان، لە بەرامبەردا شوێنی ڤی ئای پی  850 یۆرۆ بوو.

بلیتی یارییەکەی چامپیۆنزلیگ لە نێوان ریال مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند بە نرخێکی گونجاوتر فرۆشرا بە بەراورد لەگەڵ نرخی بلیتەکانی یاریی ئیلکلاسیکۆ.

هەرزانترین بلیتی یارییەکەی دۆرتمۆند 75 یۆرۆ بوو  و بلیتی VIP لە 350 یۆرۆوە دەستپێکرد، کە جیاوازییەکی بەرچاوی 500 یۆرۆ لە نێوانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button