ئیتاڵیاگرنگترین

میلان لە دواخستنی یارییەکەیان بەرامبەر بۆڵۆنیا زۆر ‘نیگەرانە’

کێشەی سەرەکی میلان؛ بەشداری نەکردنی هێرناندێز و رێندەرسە لە یارییەکەی ناپۆلی

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ سکارۆنی، سەرۆکی ئەیسی میلان لە بڕیاری دواخستنی یارییەکەیان بەرامبەر بۆڵۆنیا لە سێریا ئەی تێناگات.

ماتیۆ لێپۆرێ، سەرۆکی شارەوانی شاری بۆڵۆنیا بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، داوای دواخستنی یاریی نێوان میلان و بۆڵۆنیای کرد، هەر زوو دەستەی سێریا ئەی، داواکەی سەرۆکی شارەوانییان قبووڵکرد.

هەرچەندە بەرپرسانی هەردوو یانەکە دوێنێ هەینی بۆ دۆزینەوەی بژاردەی جێگرەوە کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.

بژاردەکانی بەڕێوەچوونی یارییەکە بریتیبوون لە گواستنەوەی یارییەکە بۆ یاریگایەکی دیکە، یاخود یارییکردن بەبێ ئامادەبوونی هاندەران.

لە 19ی ئەم مانگەوە، بارانێکی بەخوڕ شاری بۆڵۆنیای گرتەوە، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی لافاو داخستنی زۆربەی رێگا سەرەکییەکان، تەنانەت لە هەندێک شوێن کارەباش بڕا.

یاریگای رێناتۆ دالئارا، توانای لەخۆگرتنەوەی زیاتر لە 38 هەزار هاندەری هەیە. بەرپرسانی کارگێڕی شارەکە پێیان وایە، کۆبوونەوەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە شوێنێکی دیاریکراو، مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروستدەکات، بۆیە بڕیاری دواخستنی یارییەکە دراوە.

بەرپرسانی میلان لە بڕیارەکە نیگەرانن و سەرۆکی یانەکە دەڵێت

پێم وایە بڕیاری دواخستنی یارییەکە روون نییە، سەرۆکی شارەوانی رازی نەبووە، یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانیش بەڕێوەبچێت.

کێشەی سەرەکی میلان بەشداری دۆخی تیۆ هێرناندێز و تیجانی رێندەرسە، چونکە بەهۆی کارتی رەنگاوڕەنگ، بڕیاربوو بەشداری یارییەکەی بۆڵۆنیا نەکەن، بەڵام بە دواخستنی یارییەکە، ئەوا هەردوو ئەستێرەکە ناتوانن بەشداری لە یاریی سێشەممە بەرامبەر ناپۆلی پێشەنگدار بکەن، ئەمەش نیگەرانی لای بەرپرسانی میلان دروستکردووە.

میلان لە پلەی چوارەمی ریزبەندی سێریا ئەی بە 14 خاڵ دێت و بۆڵۆنیاش بە 9 خاڵ، خاوەنی پلەی 12.

بابەتی زیاتر

Back to top button