ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

خەسڵەتەکانی یاریی کلاسیکۆی ئەمجارە؛ کلاسیکۆیەکی زێڕین و یەدەک لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکرێت

ئێمباپێ و فلیک یەکەم یاریی کلاسیکۆ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

کلاسیکۆی ئەمجارە کۆمەڵێک خەسڵەتی جیاواز و نوێی هەیە، ئێمباپێ و فلیک یەکەم یاریی کلاسیکۆ دەکەن و هەردوولاش گۆڵپارێزە یەدەکەکانیان یاریی دەکەن، ریال مەدریدیش دەیەوێت بە بەردێک دوو چۆڵەکە بپێکێت.

لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ
لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ

کیلیان ئێمباپێ و هانزی فلیک یەکەم یاریی کلاسیکۆ ئەنجام دەدەن

کیلیان ئێمباپێ دوای پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید ئەمشەو یەکەم یاریی کلاسیکۆ دەکات، هێرشبەرە فەڕەنسییەکە پێشتر لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بارسێلۆنا بووەتەوە، بەڵام یەکەمجارە بە درێسی ریال مەدرید لە لالیگا بەرامبەر بلاوگرانا یاریی دەکات.

ئێمباپێ پێشتر لە پاریس سانجێرمان چوار یاری بەرامبەر بارسێلۆنا کردووە و شەش گۆڵی لە یانە کەتەلۆنییەکە کردووە کە سێ گۆڵی بە لێدانی سزا بووە، لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە 13 یاری 8 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە، کە لالیگا لە 9 یاری 6 گۆڵی بە درێسی مێرەنگی کردووە.

Iñaki Peña competirá con Andriy Lunin por ser el fichaje del verano, mismo destino

کۆرتوا و شتیگن ئامادە نابن؛ گۆڵپارێزە یەدەکەکان بەشداریی یاریی کلاسیکۆ دەکەن

تیبۆ کۆرتوا و ئاندرێ مارک تێرشتیگن پێکانیان هەیە و بۆ یاریی کلاسیکۆی ئەمجارە ئامادە نابن، کۆرتوا لە دوایین یاریی ریال مەدرید بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند تووشی پێکان بوو، دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، تێرشتیگنیش لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بووە، تا کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ئاندرێ لونین گۆڵپارێزی ئۆکراینی لە کلاسیکۆی ئەمشەو پارێزگاری لە گۆڵی ریال مەدرید دەکات، کە لونین پێشتر سێ جار بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی کردووە و ریال مەدرید لەگەڵ گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە هەر سێ یارییەکەی بردووەتەوە، هەرکاتێک لونین لەناو گۆڵلی ریال مەدرید بووبێت بارسێلۆنا لە کلاسیکۆ دۆڕاوە.

ئیناکی پینا گۆڵپارێزی یەدەکی بارسێلۆنا لە یارییەکەی ئەمشەو پارێزگاری لە گۆڵەکەی بارسێلۆنا دەکات، ئەم گۆڵپارێزە 25 ساڵانە لەم وەرزە لە 7 یاری پارێزگاری لە گۆڵی بارسێلۆنا کردووە، 6 گۆڵی لێکراوە و 4 کلین شیتی تۆمارکردووە.

Image

کلاسیکۆی زێڕین؛ 7 بەربژێری باڵۆن دۆر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبن

یاریی کلاسیکۆی ئەمجارە زێڕین دەبێت، چونکە 7 بەربژێری خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ لە یاریی کلاسیکۆی ئەمجارە دەبن، لەکۆی ئەو 30 یاریزانەی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 بەربژێرن، 7 یاریزان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبن.

ڤینیسیوس جونیۆر و جود بێڵینگهام و کیلیان ئێمباپێ لە ریال مەدرید، لامین یامال و رافینیا و رۆبێرتۆ لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بەربژێرن کە رۆژی دووشەممە لە پاریس براوەی خەڵاتەکە ئاشکرا دەکرێت.

ریال مەدرید دەیەوێت لە یاریی کلاسیکۆ بە بەردێک دوو چۆڵەکە بپێکێت

ریال مەدرید دەیەوێت لە کلاسیکۆی ئەمجارە کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکرێت، بە بەردێک دوو چۆڵەکە بپێکێت، ریکۆردی بارسێلۆنا بۆ زۆرترین یاری بەبێ دۆڕان لە لالیگا هاوتا بکاتەوە و پێشەنگی لالیگاش لە بارسێلۆنا وەربگرێتەوە.

ریال مەدرید 42 یارییە لەسەریەک لە لالیگا تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووە، یانە مەدریدییەکە پێویستی بە دوو یاریی دیکەیە بۆ ئەوەی ریکۆردی بارسێلۆنا بۆ زۆرترین یاریی لەسەریەک بەبێ دۆڕان هاوتا بکاتەوە، ریکۆردەکە بەناوی بارسێلۆنایە کە لە ساڵی 2018 یانە کەتەلۆنییەکە 43 یاری لەسەریەکی بەبێ دۆڕان ئەنجام دا، ریال مەدرید لە کلاسیکۆی ئەمشەو نەدۆڕێت ئەو ریکۆردە هاوتا دەکاتەوە.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ بە جیاوازیی سێ خاڵ لەدوای بارسێلۆنای پێشەنگی لالیگا دێت، لۆس بلانکۆس پێویستی بەوەیە لە یاریی کلاسیکۆی ئەمشەو 9-0 لە بارسێلۆنا بباتەوە بۆ ئەوەی پێشەنگی خولەکەی پێ چۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button