ئیسپانیاگرنگترین

چێزنی لەسەر نەبوونی بە گۆڵپارێزی سەرەکی بارسێلۆنا هاتەدەنگ

''بە گشتی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەین''

Yariga App

یاریگا –

ڤۆیچێخ چێزنی، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لە بڕیاری بە یەدەک کردنی لەلایەن هانزی فلیک تێدەگات.

گۆڵپارێزی پێشووی ئارسیناڵ و یوڤێنتوس لە کۆتاییەکانی هاوینی رابردوو، وازهێنانی لە یارییکردن راگەیاند، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەدا، لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە و پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

تاوەکو ئێستا گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی پێشووی پۆڵەندا یاریی بۆ بارسا نەکردووە و ئیناکی پێنا، بژاردەی سەرەکی فلیکە. چێزنی لە لێدوانێکیدا بۆ Eleven Sports دەڵێت

پێنا هیچ هۆکارێکی بە فلیک نەداوە، تاوەکو بیکاتە گۆڵپارێزی یەدەک. زۆر قسەمان کردووە و بە فلیکم گوتووە، بە تەواوی لەگەڵ ئەودام و تیمەکە بە گشتی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات. ئەگەر شتێک نەشکێت، دەستی لێمەدە. ئەگەر لە شوێنی فلیک بوومایە، خۆم نەدەکردە بژاردەی یەکەم.

هێشتا زووە و دەرفەتی یارییکردنم دەبێت. ئێستا تیمەکە بە گشتی ئاستێکی باش پەشکەش دەکات و ئەمە لە هەمووی گرنگترە.

گۆڵپارێزی پێشووی یوڤێنتوس بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، دوای ئەوەی مارک ئاندرێ تێر شتێگن تووشی پێکان بوو. بارسێلۆنا پێشەنگی لالیگایە و لە چامپیۆنزلیگ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بۆیە پێنا پارێزگاری لە شوێنی سەرەکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button