عێراقکوردستان

زاخۆ سەرکەوتنێکی مێژوویی بەرامبەر زەوڕا تۆمار کرد

راهێنەر و گۆڵپارێزی زاخۆ باسی سەرکەوتنەکە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

لە دەرەوەی یاریگای خۆی زاخۆ لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق سەرکەوتنێکی مێژوویی بەرامبەر زەوڕا تۆمار کرد.

لە بەغدا تایبەت لە یاریگای زەورا، زاخۆ لە یاریی لوتکەی ئەم گەڕەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئەنجامی 3 _ 2 لە زەوڕای بردەوە، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە تەڵال بلوشی راهێنەری زاخۆ دەربارەی سەرکەوتنەکەیان گوتی:

سوپاس بۆ یاریزانەکانم جەنگاوەرانە یارییان کرد و ئەرکەکانیان جێبەجێکرد لە نێو یاریگادا، یارییەکە لە ئاستێکی بەرزدا بوو کاردانەوەی یاریزانەکانی زاخۆ زۆر باش بوو دوای تۆمار کردنی گۆڵەکانی زەوڕا، لە کاتی وەستانی خول کارمان لە سەر توانای جەستەیی یاریزانەکان کرد ئەمڕۆش کاریگەری تەواوی پێوە دیار بوو، بەختێکی باشتر بۆ زەوڕا دەخوازم خاوەن یاریزانی ئاستبەرز و هاندەرێکی جوانن.

عەلی کازم گۆڵپارێزی زاخۆ کە لە یارییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و هۆکارێکی گرینگی سەرکەوتنی تیپەکەی بوو دەربارەی یارییەکە گوتی:

سەرکەوتنێکی گرینگ بوو ئەمرۆ بەدەستمان هێنا و پیرۆزبایی لە هاندەرانمان و دەستەی کارگێڕی زاخۆ دەکەم، ئەم سەرکەوتنە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ ئەوەی بتوانین لە یاریی داهاتووش کە یارییەکی گرینگە سەرکەوتن تۆمار بکەین، ئەرکە لە سەرمن بە هەموو توانامەوە پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی زاخۆ بکەم.

بەم سەرکەوتنە زاخۆ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 8 خاڵ و لە ریزبەندی سێیەم دێت، زەوڕاش بە حەفت خاڵ چووە ریزبەندی شەشەمی خولەکە، لە گەڕی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ لە یاریی دێڕبی میوانداری دهۆک دەکات، زەوڕاش لە بەسرە رووبەرووی مینا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button