دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەکانی پرێمەرلیگ چاویان لە دۆخی یاریزانێکی بارسێلۆنایە

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی پرێمەرلیگ چوونەتە کێبڕکێوە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنا و چاودێری دۆخەکەی دەکەن.

بارسا لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیکدا رووخسارێکی تەواو جیاوازتر پیشان دەدات و هەندێ لە یاریزانێکی وەک سوپەرستارێک دەردەکەون، لەوانە رافینیای بەرازیلی. کە پێشتر لەژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێزدا ئەو چانسەیان نەبوو.

درەوشانەوەی ئاستی یاریزانە بەڕازیلیەکەی بووەتە هۆی ئەوەی فێران تۆرێس هیچ دڵنیاییەکی نەبێت وەک سەرەکیی پشتی پێببەسترێ لەلایەن فلیکەوە، ئەگەرچی لەچاو چاڤیدا هێشتا دەرفەتی یاریکردنی زیاتری بۆ هێرشبەرە ئیسپانییەکە رەخساندووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێسی ئیسپانی، دۆخی تۆرێس لەگەڵ بلاوگرانا وای لە یانەکانی ئارسیناڵ، نیوکاسڵ و ئەستۆن ڤیلا کردووە بکەونە کێبڕکێی گواستنەوەیەوە.

ئەگەرچی خودی فێران لە یانەکەی ئاسوودەیە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە کە رەنگە بلاوگرانا رێگە بە ڕۆشتنی بدات لە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆ.

یاریزانە 24 ساڵانەکە ئەزموونی یاریکردنی لە پرێمەرلیگ هەیە و پێش ئەوەی لە ساڵی 2022 بگوازرێتەوە بۆ بارسا، بۆ ماوەی دوو وەرز یاری بۆ مان سیتی دەکرد.

ناوبراو لەم وەرزە لە 8 بەشداریی لالیگا خاوەنی تەنها گۆڵێک و 2 ئەسیستە. لە 3 یاریی چامپیۆنزلیگیش دوو جار بەشدای پێکراوە بەڵام هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button