ئه‌ڵمانیاگرنگترین

گورزێکی کاریگەر بەر تیمەکەی چابی ئەلۆنسۆ کەوت

یاریزانێکی بۆ سێ مانگ زیاتر دووردەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی بایەر لیڤەرکۆزن بۆ ماوەیەکی زۆرەوە بەهۆی پێکانەوە دادەبڕێت و چابی ئەلۆنسۆی راهێنەریش پەیامێکی ئاڕاستەدەکات.

لە یاری رابردوویاندا بەرامبەر برێست لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە بە یەکسانبوونی 1-1 کۆتایی هات، ئەمین عەدلی مەغریبی تووشی پێکان هات و دواتر دەرکەوت پێکانەکەی ئاسان نییە.

عەدلی کەو لەو یارییەدا وەک یەدەک بەشداریپێکرا لە گێمی، دووەم، دوای تەنها 18 خولەک تووشی پێکان هات. ناوبراو یەکێکە لە رەگەزە سەرەکییەکانی ئەم وەرزەی ئەلۆنسۆ. ئەگەرچی هێرشبەرەکە تا ئێستا رۆژووی گۆڵ تۆمارکردنی نەشکاندووە، بەڵام تا لە هەر 11 یارییەکەی وەرزەکەدا بەشداریپێکردووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، ئەمین بەهۆی ئەو پێکانەی لە قاچیدا کە ناچار بە نەشتەگەریی کرا، تا کۆتایی مانگی یەنایەری ساڵی داهاتوو لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ئەو پێکانەی لەکاتێکدابوو بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە چاوەڕوان دەکرا تا ساڵی 2028 یاخود 2029 بۆی نوێ بکرێتەوە. فلۆریان زانیویەتی کە ئێساش لیڤەرکۆزن لە پلانی نوێکردنەوەی سوورن.

لە پەیامێکیدا بۆ ئەستێرە 24 ساڵانەکە، چابی ئەلۆنسۆ بەڵینیدا کە یاریی داهاتوویان بەرامبەر ڤێردەر برێمەن لەپێناو عەدلیدا یاریی بکەن و وتی

لەدەستدانی عەدلی زیانێکی گەورەیە، ئەو یاریزانێکی زۆر گرنگە و کاریگەری ناوازەی هەیە. دوێنێ دوای نەشتەرگەریەکەی قسەم لەگەڵ کرد. هەمووشت باش بوو.

هیوادارم بەرامبەر بڕێمەن لەپێناو ئەودا بردنەوە تۆماربکەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button