یاریگا –
یەكێتیی تۆپی پێی سعوودیە لەگەڵ چەند راهێنەرێک لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی شوێنێ رۆبێرتۆ مانچینی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەیان بگرێتە ئەستۆ.
لە هەژماری فەرمی لە پلاتفۆرمی ئێكس، هەڵبژارەدی سعودیە بە رێککەوتنی دوولایەنە کۆتاییان هێناوە بە کارکردن لەگەڵ رۆبێرتۆ مانچینی ئیتاڵی.
بە گوێرەی سەرچاوە سعوودیەكان، یەكێتیی تۆپی پێی سعوودییە ناوی سێ راهێنەری وەك بەربژێری شوێنگرتنەوەی مانچینی دیاریكردووە.
ناوی یەكەم بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی سعوودیە، هێرڤی رێناردە، كە پێشتر و لە ساڵی 2019 توانی هەڵبژاردەی سعوودیە بە پێشەنگی كۆمەڵەكە بگەیەنێتە مۆندیالی 2022.
لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ لە یەكەم یاریدا توانیان لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ببەنەوە.
دووەم ناو بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی سعوودیە، رازڤان لوچیسكۆی رۆمانیە، ئێستا راهێنەری یانەیەكی یۆنانیە و پێشتر راهێنەری هیلالی سعوودی بووە و چەندین نازناوی بۆ ئەو یانەیە بردووەتەوە.
سێیەم ناو بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی سعوودیە بریكلیس شاموسكای بەڕازیلیە و پێشتر راهێنەرایەتی چەند یانەیەكی سعوودی كردووە.