فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێستا؛ براوەی کەیسە یاساییەکەی نێوان ئێمباپێ و پاریس سانجێرمان ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

سبەینێ یەکلاکەرەوە دەبێ بۆ بەلاداخستنی داخوازییە ماددیەکەی کیلیان ئێمباپێ و نکۆڵیکردنی پاریس سانجێرمان لە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی ئەستێرەکەی پێشووی داوای دەکات.

کێشمەکێشمی نێوان ئێمباپێ و تا ئێستاش تەواو نەبووە و ئەستێرە فەڕەنسیەکە دوای رۆشتنی لە پی ئێس جی و پەیوەندیکردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە، پێداگری کرد لە وەرگرتنی مووچەکانی مانگی چوار، پێنج و شەش کە نڕەکەی 55 ملیۆن یۆرۆیە. بەڵام یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا رەتیکردەوە. دواجار کییان پەنای بردە بەر کۆمەڵەی یاریزانە پیشەگەرەکانی فەڕەنسا ناسراو بە LFP.

وردەکاریی سکڵاکانی کیلیان و نکۆڵیکردنی پاریس لەم هەواڵەی خوارەوەدا بخوێنەوە:

پاریس سانجێرمان: پارەی ئێمباپێ نادەم

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، سبەینێ ئێمباپێ کەیسەکە لە پاریس سانجێرمان دەباتەوە و یەکێتی یاریزانە پیشەگەرەکانیش لە بەرژەوەندی ناوبراو بڕیاردەدات و پاریس ئاگەدار دەکەنەوە کە 55 ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button