عێراقکوردستان

زاخۆ ئامادەکارییەکانی بۆ یاری زەوڕا کۆتایی پێهێنا

Yariga App

یاریگا –

لە بەغدا و کەمێک پێش ئێستا، زاخۆ دوایین یەکەی مەشقی خۆی بۆ یارییەکەی زەوڕا کۆتایی پێهێنا.

لە یاریی لوتکەی گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سبەی هەینی ( 25ـی ئۆکتۆبەری 2024 ) زاخۆ لە یاریگای زەوڕا کاتژمێر 7:45خولەکی شە رووبەرووی زەوڕا دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمشەو زاخۆ دوایین یەکەی مەشقی خۆی کرد و ئامادەیی بۆ یارییەکە نیشاندا.

زاخۆ و زەوڕا لە مێژوودا 25 یاریی فەرمیان لە خول بەرامبەر یەکتڕ کردووە، زاخۆ لە سێ یارییدا سەرکەوتووە و زەوڕاش لە 12 یارییدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و لە 10 یارییشدا یەکسان بوونە، زاخۆ 17 گۆڵی تۆمار کردووە و زەوڕا 34 گۆڵی لە تۆڕی زاخۆ کردووە، لە جامی عێراقیش سێ یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە و زەوڕا لە هەر سێ یارییدا بەرامبەر زاخۆ سەرکەوتووە.

لە سێ یاریی رابردوودا زاخۆ خاوەن سەرکەوتنێک و دوو یەکسان بوونە و بە پێنج خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم دێت، زەوراش دوای دوو سەرکەوتن و یەکسان بونێک بە حەفت خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button