سعوودیەگرنگترین

فەرمی؛ مانچینی و هەڵبژاردەی سعودیە جیابوونەوە

Yariga App

یاریگا –

رپۆبێرتۆ مانچینی و یەکێتی تۆپی پێی سعودیە لە رێککەوتنێکی دوولایەنەدا جیابوونەوەیان راگەیاند و ناوبراو چیتر راهێنەری هەڵبژاردەکەی کەنداو نابێت.

مانچینی هاوینی 2023 هاتە جێی هێرڤی رێنارد بە هیوای گەڕاندنەوەی سعودیە بۆ سەکۆی نازناوەکان، بەڵام لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نەبوو. لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا کە سەرەتای ئەم ساڵ بەڕێوەچوو، هەر لە قۆناخی 16 لەسەر دەستی کۆریای باشوور کرانەدەرەوە.

لە پۆستێکدا کە لە پێگەی X بڵاویانکردووەتەوە، هەڵبژارەدی سعودیە بە رێککەوتنی دوولایەنە کۆتاییان هێناوە بە کارکردن لەگەڵ ئەو راهێنەر ئیتاڵییە.

رۆشتنی مانچینی دوای 14 مانگ لەو پۆستە، لەکاتێکدایە کە سعودیەکان لە کۆمەڵەکەی خۆیان لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 لە پلەی سێیەم دێن لەدوای هەڵبژاردەکانی یابان و ئوسترالیا. لە چوار یارییدا خاوەن تەنها پێنج خاڵن.

ئەو پێگەش گەرەنتی راستەوخۆ سەرکەوتنی تێدا نییە بۆ سعودییەکان، بەوپێیەی یەکەم و دووەمی هەر کۆمەڵەیەک راستەوخۆ سەردەکەون و سێیەمیش چارەنووسی دەکەوێتە پاشکۆی پاڵاوتنەکانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button