عێراقکوردستان

یاریدەدەری راهێنەری هەولێر هۆکاری شکستە گەورە کەیان بەرامبەر قاسم ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای شکستەکەیان بەرامبەر قاسم، یاریدەدەری راهێنەری هەولێر هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و بەڵێنێکیش بە هاندەران دەدات.

لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامێکی گەورە و 4 _ 0 تووشی شکست هات بەرامبەر قاسم، دوای تەواو بوونی یارییەکەش حوسێن مورشد یاردەدەری راهێنەری هەولێر هۆکاری ئەم شکستە گەورەی ئاشکرا کردوو گوتی:

داوای لێیبوردن لە هاندەرانی هەولێر دەکەین تۆپی پێی سەرکەوتن و شکستیشی تێدایە، کارتە سوورەکەی موئەیەد سافا کاریگەری لە سەر ئێمە هەبوو، یارینەکردنی سێ یاریزانی سەرەکی  شێرکۆ کەریم و ئوسامە رەشید و هیگۆر ڤیداڵی بەرازیلی  هۆکارێکی تری شکستەکەمان بوو، بەڵێن بە هاندەران دەدەین تۆڵەی ئەم شکستە دەکەینەوە و ئەوکارە دەکەین کە ئەوان پێی دڵخۆش دەبن.

هەولێر دوای بە دەستهێنانی حەفت خاڵ لە سێ یاریی رابردوودا تامی یەکەم شکست بوو چێشتی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سێیەم یاریی یە بەدوای یەکیش بە قاسم دەدۆڕێت، زەرد پۆشانی قەڵاو منارە یاریی داهاتوو لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەرووی نەجەف دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button