عێراقکوردستان

ئاگاداریەک لە یانەی نەورۆزەوە بۆ هاندەرانی

Yariga App

یاریگا –

کارگێڕی نەورۆز ئاگاداری هاندەرانی دەکاتەوە کە رێنماییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق جێبەجێ بکەن.

بۆ یەکەمجار نەورۆز سبەی لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگا تازەکەی خۆی یاریی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕی نەورۆز داوا لە هاندەرانیان دەکەن رێنماییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی تووشی سزا نەبن.

رێنمایی یانەی نەورۆز بۆ هاندەرانی:

ئاگاداری هانده‌رانی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ یاری داهاتووی یانه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌جه‌ف پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بن و خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ كاره‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی بێبه‌ش بوونی له‌ یارییه‌كه‌و ڕێكاری یاسایی توند له‌ به‌رامبه‌ریدا ده‌گیرێته‌ به‌ر

داواكارین له‌ هانده‌ره‌ خۆشه‌ویست و ئازیزه‌كانمان خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ هاتنه‌ نێو یاریگا له‌ پێش یاری و له‌ كاتی یاری و له‌ دوای یاری له‌ به‌رامبه‌ردا ناچار ده‌بین ڕێكاری توند بگرینه‌ به‌ر تاكو یانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه‌ سزا نه‌درێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button