ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێدری: ویستمان قەرزی بایرن میونشن بدەینەوە و ئەوەمان کرد

Yariga App

یاریگا –

پێدری، ئەستێرەی بارسێڵۆنا، دڵخۆشی خۆی به‌سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌كه‌ی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن موینشن  دەربڕی و رایگه‌یاند شایسته‌ی بردنه‌وه‌بووین.

پێدری ئاستێکی نایابی بەرامبەر بایرن میونشن پێشکەش کرد، دوای شه‌ش شكست به‌رامبه‌ر بایرن  4-1 یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌.

پێدری دوای یارییەکە گوتی،

ناچار بووین قەرزی دۆڕانەکانی پێشووی بایرن میونشن بدەینەوە، ئەوەمان کرد ئێستا بە هەموو توانامانەوە دەچینە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ ئەوەی لە یاری کلاسیکۆدا رووبەڕووی ریاڵ مەدرید ببینەوە.


گوتیشی،

یەکێک لە باشترین ساتەکانم نیشاندا، ماوەیەکی زۆرە لەم ئاستە جەستەییەدا یاریم نه‌كردووه‌ سوپاس بۆ متمانه‌ی راهێنه‌ر.


لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

لە منداڵییەوە هاندەری بارسیڵۆنا بووم، کاتێک تیپەکە دەدۆڕێت زۆر کاریگەری لەسەرم دەبێت، ئەم هاندەرانە شایەنی باشترینن، دڵخۆشم کە توانیومانە كاریگه‌ریم له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ هه‌بێت.

بەم سەرکەوتنە بارسێلۆنا لە پلەی دەیەمدا ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ ٦ خاڵ بەرزکردەوە، لە بەرامبەردا بایرن میونشم له‌ پله‌ی 23 یه‌ ته‌نها 3 خاڵی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button