چامپیۆنزلیگگرنگترین
لامین یامال ریكۆردێكی مێژووی چامپیۆنزلیگی بەناوی خۆی كرد
یاریگا –
لامین یامال، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات ژمارەیەكی مێژووی چامپیۆنزلیگی بەناوی خۆیەوە كرد.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ.
بەو بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی بارسێلۆنا گەیشتە شەش خاڵ و لە ریزبەندی دەیەم دێت و بایرن میونشنیش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 23 دێت.
لەو یارییەدا لامین یامال لە پێكهاتەی سەرەكی بارسێلۆنادا بوو.
لامین یامال بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی چامپیۆنزلیگ پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە 18 ساڵ، 10 یاری لە پێكهاتەی سەرەكیدا بەشداری بكات.
چاوەڕوان دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات.