چامپیۆنزلیگگرنگترین

كۆمپانی: لەم شكستە زۆر شت فێر دەبین

Yariga App

یاریگا –

ڤینسێنت كۆمپانی، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دڵتەنگی خۆی بە شكستەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەربڕی.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ.

بەو بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی بارسێلۆنا گەیشتە شەش خاڵ و لە ریزبەندی دەیەم دێت و بایرن میونشنیش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 23 دێت.


لە دوای یارییەكە كۆمپانی گوتی:

هیچ بیانوویەك نییە، دۆڕاوین، شكستێكی روون بوو، ئێمە پێكەوە دەوەستین و لەم شكستەوە زۆر شت فێر دەبین.

گۆڵی یەكەم زۆر تاڵ بوو بۆ ئێمە، بۆ ماوەی نیو كاتژمێری گێمی یەكەم ئەو هەستەم هەبوو كە توانای بردنەوەمان هەیە، دواتر گۆڵی دووەم و سێیەمیان كرد و یاریەكە بە تەواوی پێچەوانە بوویەوە، دەبێت بە هێمنی شیكارێكی درووست بۆ ئەم یارییە بكەین و لێیەوە فێر بین.

چوار گۆڕانكاری بە یەكجار؟

یاریزانی زۆرمان بەشداری پێكرد، چونكە پێوویستمان بە یاریزانی نوێ هەبوو، چوار گۆڕانكاری نائاسایی نییە كاتێك بە ئەنجام لە دواوە بیت، جیاوازییەكە زۆر بوو، بۆیە وزەی نوێمان دەویست، بەڵام پێوویست بە هیچ بیانوویەک ناكات، ئێمە شكستمان هێنا.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بایرن میونشن رووبەڕووی بوخۆم ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button