چامپیۆنزلیگگرنگترین

مولەر: بارسێلۆنا شایستەی بردنەوە بوو

Yariga App

یاریگا

تۆماس مولەر، ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ.

بەو بردنەوەیە كۆی خاڵەكانی بارسێلۆنا گەیشتە شەش خاڵ و لە ریزبەندی دەیەم دێت و بایرن میونشنیش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی 23 دێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by FC Barcelona (@fcbarcelona)


لە دوای یارییەكە مولەر گوتی:

بارسێلۆنا شایستەی بردنەوە بوون، پیرۆزباییان لێ ئەكەم بۆ ئەوەی پێشكەشیان كرد.

گۆڵی دووەم بە فاوڵێك دەستیپێكرد، دەبوو پێداچوونەی پێدا بكرێتەوە،  ئەوە خاڵی وەرچەرخان بوو، سەرەڕای ئەوەش چانسی گۆڕینی ئەنجامەكەمان هەبوو، بەڵام گۆڵی سێیەمیان وەك شۆكێك بوو.

بردنەوەیەكی شایستە بۆ هانزی فلیك و تیمەكەی، دڵخۆشم بۆ ئەو.

لە بارسێلۆنا خۆشیان ناوێیت؟

ئەوە دەزانم، بەڵام بە گیانی وەرزشیەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكەم، بارسێلۆنام وەك شارێک و وەك تیمێک زۆر خۆش دەوێت، پێش دەستپێكردنی ژیانی وەرزشیم حەزمدەكرد سەیری یاریكردنیان بكەم.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بایرن میونشن رووبەڕووی بوخۆم ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button