چامپیۆنزلیگگرنگترین

لە ژمارەیەکی ناوازەی چامپیۆنزلیگدا تەنها یەک یاریزان لەپێش هالاند دێت

Yariga App

یاریگا –

مەکینەی گۆڵی ئێرلینگ هالاند بەردەوامە لە هەژاندنی تۆڕی رکابەرەکان و ئەمشەویش بە دوو گۆڵ ناوی خستە مێژووی چامپیۆنزیگەوە.

سیتی بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لە سپارتا پارتا پراگی میوانی بردەوە و تێیدا ئەستێرە نەرویجیەکە دوو گۆڵی تۆمارکرد.

بەو دوو گۆڵەی ئەمشەو بۆ یانەکەی تۆمارکرد، کە گۆڵی ژمارە 20 و  21 بوو بە درێسی ئەو یانەیەوە، هالاند بوو بە دووەم یاریزان بە درێژایی مێژووی پاڵەوانێتیەکە بتوانێ بە کەمترین (23 یاری) ژمارەی یاریی بگات بەو ژمارە گۆڵانە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ژمارە پێوانەییەکان، لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکاندا تەنها یاریزانێک بە ئەنجامدانی یاریی کەمتر گەشتبێت بە گۆڵی ژمارە گۆڵە، ڤان نیستەلرووی مانچێستەر یونایتد بوو کە توانیبووی بە 21 یاری 20 گۆڵ بۆ مان یو تۆماربکات.

ژمارەکانی ئێرلینگ هاوشێوەی پرێمەرلیگ، لە چامپیۆنزلیگیش خەیاڵین. ئەو توانیویەتی لە 42 بەشدارییدا بە درێسی ئەو یانانەی یاری بۆکردوون، 43 گۆڵ تۆمار بکات. واتا بە رێژەی زیاتر لە گۆڵێک لە هەر یارییەکدا.

بۆ زانین، گۆڵی دووەمی قەناسە نەرویجیەکە بەرامبەر سپارتا، بە شێوازێکی هێندە سەرسوڕهێنەربوو کە هە زوو بوو بە ترێند لە پلاتفۆڕمە وەرزشییەکاندا:

بابەتی زیاتر

Back to top button