چامپیۆنزلیگ

برێست بەردەوامە لە نووسینەوەی مێژوو لە خولی پاڵەوانەکان

Yariga App

یانەی برێستی فەڕەنسی سێهەم یاری لە خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدا  و حەوتەم خاڵی خۆی کۆکردەوە.

برێست کە لە 2019دا گەڕایەوە خولی پلە یەکی فەڕەنسی، پارساڵ توانی خۆی بگەیەنێتە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و بەشداری لە یەکەم وەشانی شێوازە نوێیەکەی خولەکە کرد.

ئەو یانەیە یەکەمجارە دەگاتە چامپیۆنزلیگ، وە  بەهۆی بچووکی یاریگاکەی نەیتوانی سەرجەم داواکارییەکانی یوێفا جێبەجێ بکات و بەو هۆیەوە یارییەکەی خاکی خۆی لە یاریگای گوینگامپ ئەنجامدا، لەگەڵ ئەوەشدا 2-1 لە ستورم گرازی بردەوە و لە دووهەم یاریشدا لە دەرەوەی خاکی خۆی 4-0 لە رێدبوڵ ساڵزبۆرگی بردەوە.

شەوی رابردووش لەهەفتەی سێهەمدا، توانی لیڤەرکوسنەکەی چابی ئەلۆنزۆ رابگرێت و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان بەرامبەربوون. بەوەش حەوت خاڵی لە سێ یاریدا کۆکردووەتەوە  و لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکە دێت لە کۆی 36 یانەی بەشداربوو.

میوانە تازەکەی چامپیۆنز، هێشتا پێنج یاری ماوە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا و رووبەرووی سپارتا پراگ، بارسێلۆنا، ئایندهۆڤن، شاختار و ریاڵ مەدرید دەبێتەوە. بەڵام چاوەڕواندەکرێت لەیەکەم بەشداریدا بتوانێت خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button