ئینگلتەراگرنگترینیاریگا

پێشهاتێکی خێرا؛ راهێنەرێکی ئیتاڵی “بەڵێ”ی بۆ مانچێستەر یونایتد کردووە

تەنانەت گفتوگۆشی لەگەڵ بۆردی یانە ئینگلیزیکە کردووە

Yariga App

یاریگا –

گۆڕانکارییەکان لە هەڵوێست و بڕیارەکانی مانچێستەر یونایتد خێرا روودەدەن سەبارەت بە بابەتی دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ لە جێگەی ئێریک تێن هاخ.

دوێنێ دەنگۆی دەستنیشانکردنی چاڤی هێرناندێز وەک را‌هێنەری نوێی مان یونایتد، تەواوی میدیاکانی جیهانی تەنی، بەڵام ئێستا پێشهات و زانیاریی نوێ باس لەوە دەکەن راهێنەرێکی ئیتاڵی “بەڵێ”ی بۆ وەگرتنی پۆستەکەکردووە و تەنانەت بەرپرسانی مان یو گفتوگۆشیان لەگەڵ کردووە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئیتاڵییەکان، سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئێستای ئینتەر میلان رازی بووە بە وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزیەکە لەپێش دەستپێکردنی وەرزی 2025-2026.

ئەو هەواڵە بووەتە سەرچاوە بۆ زۆرێک لە میدیا ئینگلیزیەکان و لە درێژەدا باس لەوە دەکەن تەنانەت تا ئێستا لە رێگەی دوو چاوپێکەوتنی ڤیدیۆیەوە بۆردی مانچێستەر گفتوگۆیان لەگەڵ ئینزاگی کردووە و ئەویش رازی بووە بە گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ.

جیا لەوانەش، زانیارییەکان تا ئەو ڕادەن کە لە نێوەڕۆکدا ئاشکراکراوە وردەکاریی پرۆسەکە کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بڵاودەبێتەوە، شتی سەیری تێدایە.

مان یونایتد لە مێژووی خۆیاندا راهێنەری حەوت نەتەوەی جیاواز سەرپەرشتی کردوون. نە ئیتاڵی و نە ئیسپانی تا ئێستا راهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانیان نەکردووە.

ئینزاگی لە ساڵی 2016 هاتووەتەوە نێوا بوارەکەوە یەکەم جار لەگەڵ لازیۆ دەستیپێکرد و تا ساڵی 2021 لەگەڵ یانەکەی پایتەخت مایەوە. دوو نازناو، سوپەری ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئەو وڵاتەی بۆ لازیۆ بردووەتەوە. دوای ئەوە روویکردە ئینتەر.  لەگەڵ نێرازۆری 6 نازناوی بردووەتەوە کە دیارترین خولی ئیتاڵیە. جارێکیش گەشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ و لەوێ بە مان سیتی دۆڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button