ئینگلتەراسعوودیە

جیرارد لە کاتی یارییەکانی لیڤەرپوول مەشق بە ئیتیفاق ناکات!

Yariga App

ستیڤن جیرارد خشتەی مەشقەکانی ئیتیفاق بەجۆرێک دادەڕێژێت کە لە هەمان کاتی یارییەکانی لیڤەرپوول نەبێت و ئەمەش یاریزانەکانی توڕەکردووە!

جیرارد هاوینی 2023 روویکردە سعوودیە و بووە راهێنەری یانەی ئیتیفاقی ئەو وڵاتە. ناوبراو لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “زۆی پلەیس” وتی

من و جۆن (راهێنەری گۆڵپارێزان)هەمیشە چاوێکمان لەسەر یارییەکانی لیڤەرپوولە، هەردووکمان تەواوی مەشقەکانمان وا رێکخستووە لەگەڵ کاتی یارییەکانی لیڤەرپوول بگونجێت”.

دواتر ئەستێرە مێژووییەکەی لیڤەرپوول وتی

ئێستا یاریزانەکان پێیان زانیوم و بەدڵیان نیە چونکە هەندێک جار 9 و 10ی مەشق دەکەین

ئەم کارەی جیرارد لە کاتێکدایە، ئاستی یانەکەی وەک پێویست نیە و لە پلەی نۆیەمی خولی سعوودی دێن بە کۆکردنەوەی تەنها 9 خاڵ لە 7یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button