دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ناوی شوێنگرەوەکەی محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول ئاشکرابوو

یاریزانێکی درەوشاوەی خولی ئەڵمانیە

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح کە رەنگە کۆتا وەرزی بێت لەگەڵ لیڤەرپوول، لە ئێستاوە شوێنگرەوەی بۆ دۆزرایەوە و یانەکەی کار لەسەر گواستنەوەی دەکات.

ئەستێرە میسڕیەکە کە هاوینی 2017 لە ریزەكانی رۆماوە بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕێدزەوە كرد، گرێبەستی ئێستای لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و گومان دەکرێت لە درێژکردنەوەی بۆ وەرزێکی زیاتر.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، لیڤەرپوول جێمی گیتنسی یانەی دۆرتمۆندی وەک باشترین شوێنگرەوەی سەڵاح دیاریکردووە.

ئەو سەرچاوە ئاشکراشی کردووە کە یانە ئەڵمانیەکە لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە یاریزانە 20 ساڵانەکەی داوای بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

هەر بەپێی ئەوەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، رەنگە لیڤەرپوول لەم هەوڵەیاندا ئەرکیان ئاسان نەبێت، چونکە هاوکات یانەکانی چێڵسی و تۆتنهامیش خواستیان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە ئینگلیزیەکە هەیە.

جێمی ئەزموونی لەگەڵ یانەکانی وڵاتەکەیدا هەیە. لە منداڵی و لاوێتیدا لەگەڵ چێڵسی و رێدینگدا بووە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ مان سیتی. پاشا سیتی، لە مانگی ئاپرێڵی 2022 کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ دۆرتمۆند دەستیپێکرد.

ناوبراو ئەم وەرزە زۆر بەباشی درەوشاوەتەوە. بە جۆرێک لە 3 یاری چامپیۆنزلیگدا خاوەنی سێ گۆڵە کە دوایینیان گۆڵەکەی شەوی رابردووی بوو بەرامبەر ریاڵ مەدرید.

لە بۆندسلیگایش لە 7 یاریدا 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button