چامپیۆنزلیگگرنگترین

دزی لە شاندەکەی بایرن میونشن کراوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن بە گەشتنیان بە شاری بارسێلۆنا، یەکێک لە بەرپرسانی شاندەکەیان دزی لێکراوە.

ئەمشەو هەردوو زلهێزەکەی ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە سێیەم گەڕی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای مۆنجویکی تایبەت بە بارسا رووبەڕووی یەکتردەبنەوە.

بەگوێرەی میدیا کەتەلۆنییەکان، یەکێک لە ئەندامانی شاندی یانە ئەڵمانییەکە دزی لێکراوە و چەند بابەت و کەلوپەلێکی لێ بردراوە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات جزدانێکی بەرپرسەکە، ئایفۆن 15 و کاتژمێرێکی گرانبەها ئەو بابەتەن کە شەوی ڕابردوو دزراوە.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە پۆلیس رێککارەکانی گەڕان و لێکۆڵینەوە دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا دزەکە دەستگیرنەکراوە و راشیانگەیاندووە کە رەنگە ئاسان نەبێ شتومەکەکانی بەرپرسەکەی بایرن بگەڕێندرێنەوە.

هەردوو یانە لە دوو یاری رابردوویاندا خاوەنی بردنەوە و شکستێکن لە بەرامبەر رکابەرەکانیان و ئەمشەو چاویان لەوەیە لەسەر حسابی یەکتری ببنە خاوەنی 6 خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button