
یەکێتی تۆپی پێی جیهان سزای ١٠ یاری سڕکردنی بەسەر سەید باقر یاریزانی هەڵبژاردەی بەحرەین سەپاند بەهۆی سوکایەتی رەگەزپەرستی.
لە ١١/١٤ دا لە میانەی یاری بەحرەین و هۆنگ کۆنگ لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دا ،سەید بەڕووی هاندەرانی هۆنگ کۆنگ دا بە دەستی چاوی بچووککردەوە وەک هێمایەک بۆ شێوەی روخساری هاندەران. ئەمەش لە کاتێکدا کە فیفا لەم دواییەدا بچووکترین سزای رەگەزپەرستی بۆ دوو هێندە زیادکرد و پێشتر تەنها پێنج یاری بوو.
جگە لە سزاکە، ناوبراو بە ٣٠ هەزار فرەنکی سەرپێچی دارایی سزادرا.