ئیتاڵیاگرنگترین

بالۆتێلی لەگەڵ یانەیەکی سێریائەی لە گفتوگۆدایە

Yariga App

یاریگا –

پێشهاتی نوێ لە هەنگاوەکانی ماریۆ بالۆتێلی هاتوونەتەپێش و ئێستا ئاڕاستەی یاریزانە ئیتاڵییەکە بەرەو یانەیەکی بەشداربووی سێریائەیە.

سوپەر ماریۆ کە لەوەتەی ساڵی 2006 وەک یاریزانی پیشەگەر لە ئەوروپا دەستیپێکرد، تا ئێستا 13 یانەی جیاوازی ئەو کیشوەرەی تاقیکردووەتەوە بەڵام لەگەڵ هیچیان نەیتوانیوە بۆ زیاتر لە سێ وەرز بمێنێتەوە. دوایین یانەش ئەدەنە دەمیرسپۆری تورکی بوو کە ساڵی 2024 وازی لێهێنا.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی نیکۆلۆ شیرای رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، ئێستا بالۆتێلی لەگەڵ یانەی جێنەوای وڵاتەکەی لە گفتوگۆدایە بۆ پەیوەندیکردنی بەو یانەیەوە.

ئەم پێشهاتە نوێیە لەکاتێکدایە کە کۆتایی مانگی رابردوو دەنگۆ بڵاوبووەوە گوایە سوپەر ماریۆ پەیوەندی بە یانەی ئینتەرسیتی پلە سێی ئیسپانیەوە دەکات.

ئەوە و هەروەها مارسیلیای فەڕەنسی لە دەنگۆ بەهێزەکانی ماوەی ڕابردووبوو.

بالۆتێلی کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە، ئەزموونێکی زۆری لە خولی ئیتاڵی هەیە و رەنگە جێنەواش ئەوەی بە پاڵنەرێک زانیبێت بۆ واژۆکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە. دیاریترین ئەو یانەی ماریۆ یاری بۆ کردوون لە خولی ئیتاڵی، ئینتەر میلان، ئەیسی میلان، برێشیا، مۆنزا بوون. لە دەرەوی ئیتاڵیاش یاریی بۆ یانە بەهێزەکانی وەک مان سیتی و لیڤەرپوول کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button