ئینگلتەراگرنگترین

تۆتنهام نرخی ئەستێرەکەی بۆ گەورەکانی ئەوروپا دیاریکرد

مان سیتی و ریاڵ مەدرید کێبڕکێی گواستنەوەین

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام ناچاربوو نرخ بخاتە سەر ئەستێرەیەکی یانەکەی لە چربوونەوەی هەوڵەکانی یانە گەورەکانی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی.

پێدرۆ پۆرۆ، کە یەکێکە لە چەکە سەرەکییەکانی ئەینج پۆستیکۆگلۆی راهێنەر، ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات لە بەرگری لای راست و باڵی راست.

یاریزانە ئیسپانیەکە کە  زستانی 2023 لە سپۆرتینی پۆرتوگالیەوە گواسترایەوە ریزەکانی سپێرز، خاوەنی خێراییەکی زۆرە و تایبەتمەندیەکی هێرشبەری باشی هەیە. بەجۆرێک لە 63 بەشداریی 18 گۆڵی کردووە (8 گۆڵ و 10 ئەسیست).

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ئینگلیزی، تۆنتهام بڕی 80 ملیۆن پاوەندی خستووەتەر سەر یاریزانە 25 ساڵانەکە.

پۆرۆ کە هاوکات ئامانجێکی ریاڵ مەدریدە بۆ پێگەی بەرگریکاری ڕاست، پێشتر ئەزموونی لەگەڵ مان سیتی هەیە و لە ماوەی نێوان 2019-2022 یاریزانی ئەو یانەیەبوو بەڵام بەشداریی پێنەدەکرا.

سیتی ئێستا لە هەمووان زیاتر پێویستی بەو یاریزانە هەیە بۆ شوێنی کایل واڵکەر کە رەنگە کۆتایی ئەم وەرزە سیتیزنس جێبهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button