ئیسپانیاگرنگترین

لەبەر دوو هۆکار؛ رۆدری شایستەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە نەوەک ڤینیسیۆس جونیۆر

Yariga App

یاریگا –

تێری هێنری بڕوای وایە لەبەر دوو هۆکار، رۆدری شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵە، نەوەک ڤینیسیۆس جونیۆر.

تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ئارسیناڵ، لەبارەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 دەڵێت :’رۆدری شایستەی باڵۆن دۆرە نەوەک ڤینیسیۆس، بەداخەوە خەڵکی رۆڵی ناوەڕاستکارەکان لەبیر دەکەن، من دەمەوێت ناوەڕاستکاری وەکو چاڤی و ئینیێستا ئەم خەڵاتە ببەنەوە، چونکە ئەوانە دڵی تیپەکانیانن’.

هەروەها دەشڵێت :’رۆدری وەرزی رابردوو دڵی مان سیتی بوو جامی نەتەوەکانی ئەوروپاشی بەدەستهێنا، بەڵام ڤینیسیۆس لە کۆپا ئەمریکا باش نەبوو، لە ئاستی خۆیدا نەبوو، راستە رۆدری نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێنا، بەڵام بووە پاڵەوانی ئەوروپا، لەسەر ئاستی هێرشبەرەکان بێگومان ڤینیسیۆس باشترین هێرشبەری ئێستای جیهانە و ئەویش شایستەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە’.

رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە پاریس رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 بەڕێوە دەچێت و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئەوروپا، ڤینی سەرەکیترین بەربژێرە بۆ ئەوەی خەڵاتەکە بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button