سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە بڕیاری دوورخستنەوەی مانچینی دەدات

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە بڕیاری دوورخستنەوەی مانچینی دەدات و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی رایدەگەیەنێت.

رۆژنامەی یەومی سعوودی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە دوێنێ سێشەممە بڕیاری لەسەرکارلادرانی بە رۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەکەی راگەیاندووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، بەفەرمی بڕیارەکە رابگەیەنرێت.

دوای ئەوەی سعوودیە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ژاپۆن دۆڕا و لەگەڵ بەحرەین یەکسان بوو، راهێنەرە ئیتاڵییەکە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە و سعوودییەکان لە ئاست و ئەنجامەکانی هەڵبژاردەکەیان ناڕازین.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، مانچینی لە یاریی داهاتووی سعوودیە بەرامبەر ئوستڕالیا راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی ناکات، کە مانگی ئۆگەست/ئابی 2023 ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی گرتە ئەستۆ.

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی سعوودیە، هەریەکە لە زینەدین زیدان و هێرڤی رێنارد لە دیارترین ئەو بەربژێرانەن کە بۆ شوێنگرتنەوەی مانچینی بەربژێرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button