ئیسپانیاگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی کۆرتوا ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوا بەهۆی پێکانەوە دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و لە یاریی کلاسیکۆ بێبەش دەبێت.

تۆڕی وەرزشی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، تیبۆ کۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی پێکانەوە دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، لە یارییەکانی بارسێلۆنا، ڤالێنسیا، ئەیسی میلان و ئۆساسۆنا بێبەش دەبێت.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکیدا پێکانی کۆرتوای راگەیاندووە و ئاشکرایکردووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە، کۆرتوا لە ماسوڵکەکانی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە.

هەریەکە لە داڤید ئالابا، دانی کارڤاخال، رۆدریگۆ، تیبۆ کۆرتوا و براهیم دیاز بەهۆی پێکانەوە لە یاریی کلاسیکۆ بێبەش دەبن و رۆژی شەممە مەدریدییەکان لە توانایان بێبەش دەبن.

رۆژی شەممە کاتژمێر 22:00 لە گەڕی یازدەمی لالیگا، ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنا دەکات کە بارسا بە جیاوازی سێ خاڵ لەپێشەوەی ریالە و پێشەنگی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button