عێراقگرنگترین

هەولێر بەهۆی وەرنەگرتنی ڤیزاوە لە یاریی سبەی لە ئەستێرەیەکی دیکەی بێبەش دەبێت

سێ ئەستێرەی هەولێر لە یاریی سبەی ئامادە نابن

Yariga App

یاریگا –

هیگۆر ڤیدال بەهۆی وەرنەگرتنی ڤیزاوە نەیتوانیوە گەشتی بەغدا بکات و سبەی بەرامبەر قاسم ئامادە نابێت.

هیگۆر ڤیدال ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی هەولێر بەهۆی وەرنەگرتنی ڤیزاوە نەیتوانیوە گەشتی بەغدا بکات و سبەی لە یاریی بەرامبەر قاسم لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بێبەش دەبێت، دەبێتە سێیەم یاریزان لە کەتیبەکەی سەمیر بابۆ لەو یارییە بێبەش بێت.

هیگۆر ڤیدال کە لە سێ گەڕی رابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و یەکێک بوو لە یاریزانە کاریگەرەکانی یانەکەی قەڵاومنارە، بەهۆی هەندێک یاسای تایبەت بە ڤیزا و نشینگەی عێراقەوە نەیتوانیوە گەشتی بەغدا بکات و گەڕاوەتەوە هەولێر، لە یاریی سبەی پێنجشەممە بەرامبەر قاسم بێبەش دەبێت.

جگە لە هیگۆر ڤیدال، هەریەکە لە ئوسامە رەشید و شێرکۆ کەریم بەهۆی پێکانەوە ئامادەی یارییەکەی سبەی نابن، کە کاتژمێر 14:45 هەولێر دەبێتە میوانی قاسم.

بابەتی زیاتر

Back to top button