ئیسپانیاچامپیۆنزلیگراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر باشترینی یاریی و هاتریک؛ باڵۆن دۆری بەدواوە دەبێت؟

ڤینی یان رۆدری؟

Yariga App

یاریگا و ئاتلێتیک –

لە نێوان بردنەوەی 15مین نازناوی چامپیۆنزلیگ لە 1ی یۆنیۆ/حوزەیرانی رابردوو و بردنەوەکەی دوێنێ شەو 5-2 بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند، زۆر شت لە ریال مەدرید گۆڕاون تەنیا شتێک نەبێت، ئەویش ڤینیسیۆس جونیۆرە.

تەنانەت گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ و راکێشانی زۆرترین سەرنجی میدیایی، کاریگەری لەسەر ئاستی ڤینیسیۆس دروست نەکردووە. ڤینی بەردەوامە لە گۆڵکردن، دروستکردنی گۆڵ. لەم وەرزەدا بەشداری لە 15 گۆڵدا کردووە، کەچی ئێمباپێ بەشداری لە 10 گۆڵدا کردووە.

هاتریکەکەی ڤینی لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر دۆرتموند لە چامپیۆنزلیگ، شاکارێکی هونەری ناوازەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بوو و دەرفەتی بردنەوەی باڵۆن دۆری لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە پاریس، دوو ئەوەندە لێکرد، هەرچەندە ئەنجامی یارییەکە هیچ پەیوەندییەکی بە باڵۆن دۆری ئەمساڵەوە نییە !

تاوەکو ئێستا بە کەس نەگووتراوە تۆ براوەی باڵۆن دۆری، گوایە لە رۆژی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکە ناوی براوە ئاشکرا دەکرێت و فرانس فووتبۆڵ دوای دابەشکردنی خەڵاتەکە، یەکەم چاوپێکەوتن لەگەڵ براوەکەدا دەکات.

دوای تەواوبوونی یارییەکەی دۆرتموند و بردنەوەی یارییەکە، ئامادەبووانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ پڕ بەدەنگ هاورییان دەکرد ”باڵۆن دۆر، ڤینیسیۆس باڵۆن دۆر”.

لوکاس ڤازکێز، لە دوای یارییەکە بە رۆژنامەنووسانی گوت

لەکاتی ئاهەنگگێڕانەکاندا، بە ڤینسیۆسم گوت، تۆ براوەی باڵۆن دۆری.

ئێمیلیۆ بوتراگینۆ، ئەفسانەی ریال مەدرید و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی یانەکە لە دوای گۆڵی سێیەمی ڤینی گوتی

گۆڵی سێیەمی ڤینیسیۆس، راستەوخۆ پێلێی بەبیرهێنامەوە.

ڤینیسیۆس لە دوای یارییەکە باسی وردەکارییەکانی کرد و گوتی

کاتێک گێمی یەکەم تەواوبوو و چووینە ژووری جلگۆڕین، هەمووان بێدەنگ و ئارام بوون، تەنیا گوێمان لە راهێنەر گرت، هەمووان هاوڕا بوون، ئەگەر گۆڵی یەکەم بکەین، ئەوا دەتوانین ریمۆنتادا بکەین.

ڤینی لە دوای گۆڵی چوارەم، هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، چووە کۆرنەری یاریگا و ئاهەنگی گێڕا و گوتی ”من لێرەم – Here I am”.

ڤینی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی

چامپیۆنزلیگ پاڵەوانیەتی ئێمەیە، دەمانەوێت جارێکی دیکە نازناوەکە ببەینەوە.

ڤینیسیۆس تۆپی یارییەکە بە واژۆی هاوتیمەکانی بردەوە ماڵەوە و خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی وەرگرت، لەوانەیە دەستپێکی کاروانی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button