ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرێبەستی ئامانجێکی ریال مەدرید نوێدەکرێتەوە

کەتیبەکەی ئانچێلۆتی بێهیوا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

لایپزیگ و کاستێیۆ لوکێبا لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێک رێککەوتن.

گرێبەستی بەرگریکاری 21 سالان لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچوو، بەڵام بەگوێرەی گرێبەستی نوێ، تاوەکو هاوینی ساڵی 2029 بەردەوام دەبێت.

پێشبینی دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا، گرێبەستی لوکێبا بە فەرمی درێژ بکرێتەوە. ئەمەش لە ترسی لەدەستدانی هاوشێوەی دانی ئۆلمۆ لە هاوینی رابردوودا.

ئۆلمۆ لە هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 نوێکردەوە، بەڵام بارسێلۆنا بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دابین کرد و گواستیەوە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردبووەوە، لوکێبا یەکێکە لە ئامانجەکانی ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوودا، بۆیە لایپزیگ پەلەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کرد.

لوکێبا لە هاوینی ساڵی 2023دا لە لیۆنەوە پەیوەندی بە لایپزیگەوە کرد، لەو ساتەوە 50 یاریی کردووە و لە هەر حەوت یارییەکەی ئەم وەرزە لە بۆندسلیگا سەرەکی بووە.

لایپزیگ لەم وەرزە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و لە پلەی دووەمی بۆندسلیگا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button