ئه‌ڵمانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەستێرەیەکی بایەر لیڤەرکوزن تووشی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوو

بەشداری لە یارییەکەی ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ ناکات

Yariga App

یاریگا –

ناوی ڤیکتۆر بۆنیفەیس، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزن لە لیستی یاریزانانی یارییەکەی برێست لە چامپیۆنزلیگ دەرهێندرا.

بۆنیفەیس، 23 ساڵان سەرنشینی ئۆتۆمبێلی هاوڕێیەکی بوو و ئۆتۆمبێلەکە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو. پۆلیسی هێسن بڵاویکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلێک کاتژمێر 07:00ی سەر لە بەیانی دووشەممە، خۆی بە لۆرییەکدا کێشاوە.

یاریزانەکەی لیڤەرکوزن لەڕێگەبوو بەرەو فڕۆکەخانەی فڕانکفورت، تاوەکو چاوی بە چەند هاوڕێیەک بکەوێت. لە بەیاننامەکەی پۆلیسی هێسندا هاتووە

ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مێرسێدێس کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە لۆرییەکدا کێشا، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بۆنیفەیس چەند ڤیدیۆییەکی رووداوەکەی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە و تەنیا ئازار بە چەند ئەندامێکی جەستەی گەیشتبوو. بۆیە بەشداری لە دوا یەکەی مەشقی یانەکەیدا نەکرد و بەشداری یارییەکەی ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر برێست ناکات.

بۆنیفەیس حەوت گۆڵی لە کۆی 10 یاریی ئەم وەرزەدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button