چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاری لایپزیگ V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لایپزیگ و لیڤەرپوول لە سێیەم یاری چامپیۆنزلیگ بە شێوازە نوێیەكەی رووبەرووی یەك دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان لایپزیگ لە یاریگای رێد بوڵ ئارێنا میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

رێدز بە راهێنەرایەتیكردنی ئارنە سڵۆت بە شێوازێكی نایاب دەستیان بە وەرزی نوێ كردووە و لە كۆی یازدە یاری لە دە یاریدا براوە بوون و تەنیا یەك دۆڕانیان هەیە.

لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ لە كۆی هەشت یاری لە حەوت یاری براوە بووە و لە یەك یاریش بەرامبەر نۆتینگهام شكستیهێناوە.

بە كۆكردنەوەی 21 پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە جیاوازی خاڵێك لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەیە.

لە بەرامبەردا لایپزیگ لە كۆی حەوت یاری وەرزی نوێی خولی ئەڵمانی لە پێنج یاری براوەبووە و لە دوو یاریشدا یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ و بەجیاوازی ژمارەی گۆڵ لە دوای بایرن میونشنی پێشەنگەوەیە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن و هارڤی ئیلیەت، دیێۆگۆ جۆتا، برادلی و كیێزا بەشداری یارییەكەی بەرامبەر لایپزیگ دەكات.

لایپزیگ بە بێ دەیڤد راوم، فۆرزان ئاسان، سێیڤاڵد و شلاگەر رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول

كێلهێر

ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن

جۆنس، ماك ئایستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز

نونێز

پێکهاتەی پێشبینیكراوی لایپزیگ

گولاچی

كلۆستێرمان، ئۆربان، لوكێبا

خێرترۆودا، كامپڵ، حەیدارا، نوسا

سیمۆنس، شێشكۆ، ئۆپێندا

 

بابەتی زیاتر

Back to top button