چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانچێلۆتی باس لە ریمۆنتاداكەیان دەكات و براوەی باڵۆن دۆریش ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا-

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتموند دەربڕی.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری بۆڕووسیا دۆرتموندی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگ.

لە گێمی یەكەمدا دۆرتموند بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە پێش بوون، بەڵام كوڕانی كارلۆ لە گێمی دووەم گەڕانەوە و ریمۆنتادایەكی گەورەیان كرد و بە پێنج گۆڵ یارییەكەیان بردەوە.


لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە كارلۆ گوتی:

پێموایە زۆر روون بوو كە دەبێت چی بكەین، لە گێمی دووەمدا ئاستێكی زۆر باشمان پێشكەشكرد، بە جۆرێک لەم وەرزەدا باشترین گێممان بووە.

دەربارەی ڤینیسیۆس و باڵۆن دۆر گوتی:

دەگمەنە یاریزانێك ئەو ئاستەی گێمی دووەمی ڤینیسیۆس پێشكەش بكات، ئەو بە وزەیەكی زۆر و كارەكتەرێكی نائاساییەوە ئەو كارەی كرد.

پێموایە ڤینی دەیباتەوە، بەڵام بەهۆی یارییەكەی دۆرتموندەوە نا، بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو پێشكەشیكرد، هاوكارمان بوو بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، ئەم سێ گۆڵەش یارمەتیمان دەدات بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوو.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button